هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرورەوە

July 17, 2026 3 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرورەوە

حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی رایگەیاندسوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە لیستیتیرۆرەوە؛ ئەم هەنگاوەش گرژییە دیپلۆماسییەکانی نێوانلەندەن و تاران توندتر دەکاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، "هەر جۆرە پاڵپشتییەک بۆسوپای پاسداران، قەدەخە دەکرێت."

ئەم بڕیارە دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و دووبەرەکییسیاسی لە ناوخۆی بەریتانیا لەسەر ئەم پرسە هات. بڕیارەکەبە واتای قەدەخەکردنی فەرمیی سوپای پاسداران دێت ولەمەودوا هەر جۆرە هاوکارییەک بۆی، بە تاوان هەژماردەکرێت.

جگە لە سوپای پاسداران، بەریتانیا بڕیاری دا "بزووتنەوەیئیسلامیی هاوەڵانی راست" (ئای ئێم سی ئار)ـیش قەدەخەبکەن، کە سەر بە سوپای قودسە. رێکخراوەکە تۆمەتبارە بەئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر جووەکان لەناو خاکیبەریتانیا.

هەروەها "فەوجی خۆبەخشانی فیدراسیۆنی رووسیا" (جی ئاریوو) کە لقێکی نێودەوڵەتیی هەواڵگریی سەربازیی رووسیایە،خرایە هەمان لیستەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "دوایوردبوونەوە لە هەموو بەڵگەکان، وەزیری ناوخۆ گەیشتە ئەوئەنجامەی کە بنەمای تەواو هەیە بۆ ئەو بڕوایەی کە هەریەکلەم لایەنانە تێوەگلاون لە چالاکیی هەڕەشەئامێزی هێزیدەرەکی؛ بۆیە ئەم ناساندنانە بۆ پاراستنی ئاسایش وبەرژەوەندییەکانی شانشینی یەکگرتوو پێویست بوون."

حکومەتی بەریتانیا ئاشکرای کرد، کە بڕیاری قەدەخەکردنیسوپای پاسداران دوای تێوەگلانیان لە چەندین هەڕەشە لەناوخاکی وڵاتەکەیان هاتووە؛ لەوانەش پیلانێک بۆ تیرۆرکردنیدوو رۆژنامەڤانی کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ، جگە لەئەنجامدانی چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی (سایبەر) بۆ سەردامەزراوە بەریتانییەکان.

ئەم هەنگاوە بڕیارەکەی حکومەتی پێشووی پارتی پارێزگارانیهەڵوەشاندەوە کە ئامادە نەبوون سوپای پاسداران قەدەخەبکەن.

ئەم بڕیارە پێدەچێت پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و تارانخراپتر بکات، بەتایبەتی لەکاتی جەنگی ئێستا و گرژییەکانینێوان ئەمریکا و ئێراندا. پێشتریش بەرپرسانی بەریتانیاهۆشدارییان دابوو کە ئەم هەنگاوە رەنگە ببێتە هۆیدەرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران.

کێ سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە؟

بەریتانیا دەبێتە نوێترین وڵات کە ئەم هەنگاوە دەنێت.تاوەکو ئێستا چەندین وڵات و لایەن سوپای پاسدارانیئێرانیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، لەوانە:

-ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: لە نیسانی 2019ـدا سوپایپاسدارانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان.

-کەنەدا: لە حوزەیرانی 2024ـدا بەفەرمی سوپای پاسدارانیوەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.

-بەحرێن و سعوودیە: لە ساڵی 2018ـدا سوپای پاسداران وفەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسیان خستە لیستیتیرۆرەوە.

-ئیسرائیل: ساڵانێکی درێژە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیمامەڵەی لەگەڵ دەکات.

ئێستا لەگەڵ چوونی بەریتانیا بۆ ناو ئەم لیستە، گوشارەکانلەسەر یەکێتیی ئەورووپاش زیاد دەکەن تاوەکو هەمان بڕیاربدات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا یەکێتییەکە تەنیا سزای بەسەرچەندین فەرماندە و دامەزراوەی سەر بەو هێزەدا سەپاندووە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان
هەواڵ
// Oct 01, 2026

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

خوێندنەوەی تەواو ←
سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا
هەواڵ
// Sep 29, 2026

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

خوێندنەوەی تەواو ←
 کوژرانی عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تەرمەکەی لە پیرانشار
هەواڵ
// Sep 22, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە
هەواڵ
// Sep 16, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

خوێندنەوەی تەواو ←