هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بانه؛ دەستبەسەرکردنی یووسف ڕەحیمی، چالاکی ئەدەبی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگیی «هاژە»، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

September 23, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بانه؛ دەستبەسەرکردنی یووسف ڕەحیمی، چالاکی ئەدەبی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگیی «هاژە»، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

چوارشەممە، ٢٣ی۹ی ٢٠٢٦

بانه؛ دەستبەسەرکردنی یووسف ڕەحیمی، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی «هاژە»

یووسف ڕەحیمی، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی «هاژە»ی بانه، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ۹ی ٢٠٢٦، یووسف ڕەحیمی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، دوای ئەوەی کچەکەی بۆ قوتابخانە بردبوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، چەند خولەک دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ ئەوەی بڕیاری دادوەرییان پیشان بدەن، هەڵیانکوتایە سەر ماڵ و شوێنی کاری یووسف ڕەحیمی و دوای پشکنینی تەواو، کۆمپیوتەر، کتێب و هەندێک کەلوپەلی کەسی و ئامرازەکانی کاری ناوبراویان دەستبەسەر کرد و لەگەڵ خۆیان برد.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی بارودۆخی یووسف ڕەحیمی، هۆکاری دەستبەسەرکردنی، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەست نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی شاهین مستەفازادە و پژمان ئەمانی لە شارەکانی مهاباد و سەقز
بەندکردن
// Sep 24, 2026

دەستبەسەرکرانی شاهین مستەفازادە و پژمان ئەمانی لە شارەکانی مهاباد و سەقز

دەستبەسەرکرانی شاهین مستەفازادە و پژمان ئەمانی لە شارەکانی مهاباد و سەقز

خوێندنەوەی تەواو ←
دیواندەرە؛ زانیار مرادی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
بەندکردن
// Sep 23, 2026

بانه؛ دەستبەسەرکردنی ئازاد ڕەحمەتی، چالاکی مەدەنیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

سنە؛ خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی کورد سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا