دیواندەرە؛ زانیار مرادی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
چوارشەممە، ٢٣ی ۹ی٢٠٢٦
دیواندەرە؛ زانیار مرادی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
زانیار مرادی، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٣٣ ساڵ، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا هیچ زانیارییەکی لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ۹ی ٢٠٢٦، زانیار مرادی، تەمەن ٣٣ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «کێلەکەوەد» لە ناوچەی چڵچەمەی دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٩ی ۹ی ٢٠٢٦، هێزە ئەمنییەتییەکان بە چەندین ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی ئەمنییەتییەوە هەڵیانکوتایە سەر گوندی «کێلەکەوەد» و هەوڵیان دا ماڵی بنەماڵەکەی زانیار مرادی بپشکنن. بەڵام، دوای ئەوەی ناوبراو لە ماڵەوە نەبوو، هێزەکان ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی سێپتەمبەر، لە ناوچەی «شەریفئاوا» دەستیان بەسەر برد.
زانیار مرادی پێشتر، لە مانگی ٦ی ٢٠٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ٩٧ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو.
تا ئێستا، بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی زانیار مرادیدا، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەست نییە.
← بانه؛ دەستبەسەرکردنی ئازاد ڕەحمەتی، چالاکی مەدەنیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بابەتی داهاتووبانه؛ دەستبەسەرکردنی یووسف ڕەحیمی، چالاکی ئەدەبی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگیی «هاژە»، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان