هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ئاشخانە؛ ئەمیرمحەممەد هاجری، هاووڵاتیی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ڕابردوو، بە سزای بەندکران سزا درا.

August 04, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 ئاشخانە؛ ئەمیرمحەممەد هاجری، هاووڵاتیی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱  ڕابردوو، بە سزای بەندکران سزا درا.

سێشەممە،۸/٤/ ٢٠٢٦


ئەمیرمحەممەد هاجری، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری ئاشخانە لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، کە یەکێک بوو لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و ڕۆژێک بەندکران سزا درا.


بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، ۱۹/۷/٢٠٢٦، ئەمیرمحەممەد هاجری، تەمەنی ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاشخانە، لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی بجنۆرد بە سەرۆکایەتیی دادوەر سادق ڕەفیعی، بە سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و ڕۆژێک بەندکران سزا درا. هەروەها بەپێی ئاگادارییەکی فەرمی، دەبێ هەفتەی داهاتوو بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی خۆی ڕادەست بێت.


ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» بە سێ ساڵ و شەش مانگ و ڕۆژێک بەندکران، و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە نیزام» بە شەش مانگ و ڕۆژێک بەندکران سزا دراوە. بەڵام بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، تەنها قورسترین سزاکە، واتە سێ ساڵ و شەش مانگ و ڕۆژێک بەندکران، جێبەجێ دەکرێت.


ئەمیرمحەممەد هاجری ڕۆژی ١٩/۱۲/٢٠٢٥، دوای هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.


ناوبراو دوای چوار ڕۆژ لە شوێنێکی نادیاردا، بۆ بەندیخانەی بجنۆرد گوازرایەوە و ڕۆژی ١ی۱ی ٢٠٢٦، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


شایانی باسە کە ئەمیرمحەممەد هاجری لە تەواوی قۆناغەکانی دادگاییکردندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و هەرگیز لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاکەش ئاگادار نەکراوەتەوە. هەروەها، لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەشی بێبەش کرابوو.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە
بەندکردن
// Sep 18, 2026

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە

خوێندنەوەی تەواو
ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 18, 2026

ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

خوێندنەوەی تەواو
کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 17, 2026

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

خوێندنەوەی تەواو
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 16, 2026

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

خوێندنەوەی تەواو