هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

بانە: کوژرانی ئارمان خالق‌پەنا هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

July 19, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بانە: کوژرانی ئارمان خالق‌پەنا هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی سەقز بە ناوی "ئارمان خالق‌پەنا" لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە لە دەوروبەری شاری بانە کوژرا. لە هەمان ڕووداویشدا سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا مەهجوور"، "سالار ئازەر" و "شێخ زاهید شەهابی" دەستبەسەر کران.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایان گەیاندووە کە ئەم ڕووداوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (١١ی مارسی ٢٠٢٦) ڕووی داوە. هێزەکانی سوپای پاسداران ئۆتۆمبێلەکەیان گەمارۆ داوە و دەستبەجێ تەقەیان لێ کردووە. لە ئەنجامدا شۆفێرەکە (ئارمان خالق‌پەنا) گیانی لە دەست داوە.

سێ سەرنشینەکەی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش، کە هەموویان خەڵکی سەقز بوون، بە توندوتیژی دەستبەسەر کراون. ناسنامەی ئەم سێ کەسە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە پشتڕاست کراوەتەوە، کە بریتین لە: عەبدوڵڵا مەهجوور (بەندکراوی سیاسیی پێشوو)، سالار ئازەر، و شێخ زاهید شەهابی (چالاکی ئایینیی کوردستان).

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا تەرمی ئارمان خالق‌پەنا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. هەروەها، سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سێ هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکە نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام بووە.

دوابەدوای دەستبەسەرکردنەکە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوەکان و پشکنینیان بۆ کردوون، کە کەشێکی ترس و تۆقاندنی دروست کردووە. پشکنین لە ماڵی بنەماڵەی شەهابی زۆر توندوتیژ بووە و بەهۆی شێواویی زۆری ماڵەکەوە و هەڕەشەی هێزەکان، ئەندامانی بنەماڵەکە ناچار بوون ماڵەکە چۆڵ بکەن.

ئەم ڕووداوە لە چوارچێوەی زیادبوونی میلیشیاکان و پشکنینەکان لە کوردستاندا دێت، کە لە نزیکەی مانگێک لەمەوبەرەوە و بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی پارتە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی پێ کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مێهران؛ موجتەبا باباخانی لە چالاکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە تەقاندنەوەی نارنجۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەواڵ
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران
هەواڵ
// Sep 08, 2026

هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران

هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران

خوێندنەوەی تەواو
ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە
هەواڵ
// Sep 04, 2026

ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

خوێندنەوەی تەواو
پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ
هەواڵ
// Sep 01, 2026

پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ

پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ

خوێندنەوەی تەواو