هەواڵی بەپەلە
سێدارە

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سەلمان کاکەخانی، بەندکراوی خەڵکی شاری بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز

July 18, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سەلمان کاکەخانی، بەندکراوی خەڵکی شاری بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری بانە بەناوی سەلمان کاکەخانی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە «ماددە هۆشبەرەکان» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا. بە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە و کۆچی دوایی پێشتری هاوژینەکه‌ی، منداڵە تەمەن ۱۲ ساڵانەکەیان ئێستا بێ سەرپەرشتیار ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرت خۆجێیەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ (۱۴ی جولای ۲۰۲۶)، سزای سێدارەی سەلمان کاکەخانی بەندکراوی خەڵکی شاری بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.

سەلمان کاکەخانی نزیکەی سێ ساڵ پێش (لە ساڵی ۲۷۲۳) بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە هەڵگرتن و ڕاگرتنی ماددەی هۆشبەر لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی تەورێزەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

شایەنی باسە کە، جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە لەحاڵێکدا بووە کە هاوژینی ناوبراو مانگی پێشوو بەهۆی ڕووداوی کارەباگرتنەوە گیانی خۆی لەدەست دابوو. بە لەسێدارەدانی سەلمان کاکەخانی، منداڵی ۱۲ ساڵانی ئەو بنەماڵە دایک و باوکی خۆی لەدەست داوە و ئێستا بێ سەرپەرشتیار ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە کوردە لە میدیا فەرمییەکانی نێوخۆی ئێران و میدیاکانی دەزگای دادوەریدا بڵاو نەکراوەتەوە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» بە سزای سێدارە سزا درا.
سێدارە
// Aug 28, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج
سێدارە
// Aug 23, 2026

ماکۆ؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا
سێدارە
// Aug 22, 2026

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خوێندنەوەی تەواو