هەواڵی بەپەلە
سێدارە

کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» بە سزای سێدارە سزا درا.

August 28, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» بە سزای سێدارە سزا درا.

هەینی، ٢٨ی۸ی ٢٠٢٦

کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» و «موحارەبە» بە سزای سێدارە سزا درا.

ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی شاری مەلایەر و دانیشتووی شاری مەلاردی پارێزگای ئەلبۆرز، کە لە سەرەتای مانگی ٤ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» و «موحارەبە» بە سزای سێدارە سزا دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «کلیل‌ئاوا»ی مەلایەر و دانیشتووی شاری مەلارد، لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی کەرەج، بە سەرۆکایەتی دادوەر «سەبزەواری» و دادوەر «نەریمانی»، بە تۆمەتەکانی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» و «موحارەبە» بە سزای سێدارە سزا دراوە.

دۆسیەی ئەم بەندکراوە، کە ئێستا لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج بەندە، بە دیاریکردنی ماوەی ١٢ ڕۆژ بۆ پێشکەشکردنی ناڕەزایی، بۆ پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە نێردراوە.

ڕەزا زەنگەنە بە تازەیی ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و وەک تێکنیسیەن و چاککەری ئۆتۆمبێل لە شاری مەلارد کاری کردووە. بەپێی وتەی کەسانی نزیک لە ناوبراو، بنەمای تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» تەنها پەیوەندی بە چالاکیی پیشەیی ئەو لە بواری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلە دەرەکییەکان و سەفەرە کارییەکانی پێشووی بۆ دەرەوەی وڵاتەوە هەبووە.

ڕەزا زەنگەنە ڕۆژی هەینی، ٣ی ٤ی ٢٠٢٦، دوای هێرش و پەلاماری هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج گواسترایەوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕەزا زەنگەنە لە ماوەی دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەکانیدا لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج ڕاگیراوە. هەروەها بنەماڵەکەی لەم ماوەیەدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە مەبەستی بێدەنگکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری، ڕووبەڕووی گوشاری سەخت بوونەتەوە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە