هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی مۆنا مەلەکی و نادیاریی چارەنووسی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە.

July 31, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی مۆنا مەلەکی و نادیاریی چارەنووسی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە.

هەینی، ٣١/۷/ ٢٠٢٦

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە لە کاتی دەستبەسەرکرانی، مۆنا مەلەکی، هاووڵاتییەکی ٢٧ ساڵەی خەڵکی شاری سنە، هێشتا بە چارەنووسێکی نادیار لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕادەگیرێت.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، ١٤/۷/٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەیی مۆنا مەلەکی لە شاری سنە و دەستیان بەسەردا گرت.

دوای دەستبەسەرکران، مۆنا مەلەکی ڕاستەوخۆ بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ــ کە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی حکوومەت بە ناوی «ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە» ناساندوویانە ــ گوازرایەوە و لە ماوەی ڕابردوودا لە ژێر فشار و لێپرسینەوەی بەردەوامدا بووە.

بەپێی زانیارییەکان، دوای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، ئەم هاووڵاتییە ٢٧ ساڵە هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی، چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو و پەیوەندیی تەلەفۆنیی بەردەوام لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی مۆنا مەلەکی و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بەرامبەری، بە فەرمی ڕانەگەیەندراون و هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026