هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکرانی محەممەد مورادی و نادیاری چارەنووسی فەرەیدوون مستەفایی، یاریزانی تەمەن ۲۳ ساڵ لە شارەکانی مەهاباد و سەقز

July 24, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 دەستبەسەرکرانی محەممەد مورادی و نادیاری چارەنووسی فەرەیدوون مستەفایی، یاریزانی تەمەن ۲۳ ساڵ لە شارەکانی مەهاباد و سەقز

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردن و فشارە ئەمنییەکان لەسەر هاووڵاتیان لە کوردستان، محەممەد مورادی، خەڵکی مەهاباد، دوای بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. لە هەمان کاتدا، سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنی فەرەیدوون مستەفایی، وەرزشوان و یاریزانی تۆپی پێی خەڵکی سەقز، تێپەڕیوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر چارەنووسی ئەو بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی جولای ٢٠٢٦، محەممەد مورادی، گەنجێکی خەڵکی مەهاباد، دوای بانگهێشتکران و سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان لە ڕۆژانی پێش دەستبەسەرکردنەکەدا، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگە یان مۆڵەتێکی یاسایی، مۆبایلەکەی ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو. دواتر، پێیان ڕاگەیاندبوو کە بۆ وەرگرتنەوەی مۆبایلەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکات؛ بەڵام دوای ئەوەی ناوبراو چووەتە ئەو ئۆرگانە، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری پێشکەش بکرێت، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بەردەست نییە.

لە لایەکی دیکەوە، فەرەیدوون مستەفایی، وەرزشوان و یاریزانی تۆپی پێی خەڵکی سەقز و تەمەن ٢٣ ساڵ، لە سێ هەفتە پێش ئێستا، لە سەرەتای جولای ٢٠٢٦، دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، لە دۆخێکی نادیاردا بەسەر دەبات و هیچ هەواڵێکی لێ نییە.

جێگەی ئاماژەیە کە بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی مستەفایی بۆ زانینی شوێنی ڕاگرتن، بارودۆخی تەندروستی و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەخستووەتەوە. ئۆرگانە ئەمنییەکان لە سەقزیش هێشتا هیچ وەڵامێکی ڕوون و فەرمییان نەداوەتەوە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قوروە؛ دەستبەسەرکرانی ڕەشید حیسامی لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە  لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 14, 2026

قوروە؛ دەستبەسەرکرانی ڕەشید حیسامی لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

قوروە؛ دەستبەسەرکرانی ڕەشید حیسامی لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

خوێندنەوەی تەواو
دەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران
بەندکردن
// Sep 13, 2026

دەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

دەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

خوێندنەوەی تەواو
سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئاسۆ عەلائەدینی
بەندکردن
// Sep 11, 2026

سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئاسۆ عەلائەدینی

سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئاسۆ عەلائەدینی

خوێندنەوەی تەواو
هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە سزاکانی سێدارەی یووسف ئەحمەدی؛ مەترسیی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە هێشتا بەردەوامە
بەندکردن
// Sep 10, 2026