هەواڵی بەپەلە
زیندان

ئورمیە؛ یوونس نەبیزادە سزای ۱۰ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

July 21, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئورمیە؛ یوونس نەبیزادە سزای ۱۰ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

یوونس نەبیزادە، هاوڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵی کورد و خەڵکی ئورمیە و لە هاووڵاتیانی چالاک لە کاتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»دا، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئەم سزایە لە کاتێکدا دەرچووە کە ناوبراو پێشتر لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕووحیدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یوونس نەبیزادە، خەڵکی گوندی دلۆ سەر بە ناوچەی دیزج دولی ئورمیە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاگادار کراوەتەوە کە دانیشتنی پێراگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوە چووە و تەنیا سێ خولەکی خایاندووە.

جێگەی ئاماژەیە کە، یوونس نەبیزادە ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ژوئەن ٢٠٢٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئورمیە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری دەستبەسەر کراوە. ئەم هێزانە دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتیی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کرد.

ناوبراو نزیکەی دوو مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەدا لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕووحیدا بوو. ئۆرگانە ئەمنییەکان لەم ماوەیەدا ناوبراویان لە ژێر گوشاری تونددا ناچار بە ئیمزا و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و پاڵدانی تۆمەتی بێبنەما کردووە.

ئەم هاوڵاتییە بەهۆی برایەکەیەوە کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانە، پێشتریش و بە تایبەت لە کاتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»دا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بانگهێشت، لێپرسینەوە، هەرەشە و ئەشکەنجە کرابوو

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

بجنۆرد؛ سەپاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن و ٧٤ قامچی لەسەر ئیمان کازمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥
زیندان
// Aug 22, 2026

خوێندنەوەی تەواو
بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا
زیندان
// Aug 19, 2026

بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا

بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا.

خوێندنەوەی تەواو
تاران؛ سوهەیل عەرەبی، هاووڵاتیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا.

ڕۆیا سابەت، بەندکراوی بهایی، لە زیندانی شیراز لە چارەسەری پزیشکی و مۆڵەتی پزیشکی بێبەش کراوە و مەترسیی دۆسیەیەکی نوێی لەسەرە دووشەممە، ١٠ی ئاب ٢٠٢٦
زیندان
// Aug 10, 2026