هەواڵی بەپەلە
زیندان

سنە؛ دەستبەسەرکردنی سەردار سوهرابی، بلاگێری کورد لەلایەن پۆلیسەوە و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی سنە

July 21, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
سنە؛ دەستبەسەرکردنی سەردار سوهرابی، بلاگێری کورد لەلایەن پۆلیسەوە و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی سنە

 لە بەردەوامیی سەپاندنی گوشاری ئەمنی بۆ سەر چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک، سەردار سوهرابی، بڵاگێری تەمەن ٤٣ ساڵی کورد و خەڵکی مەریوان، بەهۆی پشتگیری لە داواکارییەکانی خەڵک لە پەڕەی تایبەتیی خۆیدا، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەوە دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە    ( 19/07/2026 )، سەردار سوهرابی بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی پشتگیری لە ناڕازییان و هێنانەئارای داواکارییە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان لە پەڕەی تایبەتیی خۆیدا، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمنیی فراجاوە لە شاری سنە دەستبەسەرکراوە.

ئەم بلاگێرە تەمەن ٤٣ ساڵانە دوای دەستبەسەرکردنی بۆ بەندیخانەی سنە گواستراوەتەوە و بەپێی ڕاپۆرتە دەگەیشتووەکان، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار بە مەبەستی ئەنجامدانی لێپرسینەوەی ئەمنی گوازراوەتەوە و خراوەتە ژێر گوشارەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی سەردار سوهرابی، بەڕێوەبردنی پەڕەی ئینستاگرامەکەی لەلایەن ئیدارەی چاودێری بەسەر شوێنە گشتییەکانی (اماکن) پۆلیسی ئەمنییەوە دەستی بەسەردا گیراوە و سەرجەم پۆست، ڤیدیۆ و چالاکییەکانی پێشووی لەلایەن ئەم دامەزراوەیەوە بە تەواوی سڕدراونەتەوە.
 بیکە ئینگلیزی بە شێوازێکی زۆر جوان و پاراو
 ناو نیشانێکیشی بە ئینگلیزی بۆ بنوسە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

بجنۆرد؛ سەپاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن و ٧٤ قامچی لەسەر ئیمان کازمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥
زیندان
// Aug 22, 2026

خوێندنەوەی تەواو
بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا
زیندان
// Aug 19, 2026

بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا

بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا.

خوێندنەوەی تەواو
تاران؛ سوهەیل عەرەبی، هاووڵاتیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا.

ڕۆیا سابەت، بەندکراوی بهایی، لە زیندانی شیراز لە چارەسەری پزیشکی و مۆڵەتی پزیشکی بێبەش کراوە و مەترسیی دۆسیەیەکی نوێی لەسەرە دووشەممە، ١٠ی ئاب ٢٠٢٦
زیندان
// Aug 10, 2026