عەبدوڵڵا پەشابادی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
سێشەممە، ۲۸/۷/٢٠٢٦
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا پەشابادی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری کرماشان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ۷/۲٦/ ٢٠٢٦، عەبدوڵڵا پەشابادی، تەمەن ٥٦ ساڵ، خەڵکی گوندی پەشاوای سەر بە شاری کامێران و دانیشتووی کرماشان، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە کرماشان و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری ڕووی داوە.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی عەبدوڵڵا پەشابادی بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخ و چارەنووسی ئەو، تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پێوەکراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە
← ئەمیرحوسێن فەلاحی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱، بە ١٨ مانگ زیندانی سزا درا
بابەتی داهاتووسزای لەسێدارەدانی ئەبولفەزل سپاهی و ئەمیرحوسێن سەفەری، دووێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە چوارچێوەی دۆسیەی «گۆڕەپانی عەلیخانی»دا، لەپێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان