هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

ئەمیرحوسێن فەلاحی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱، بە ١٨ مانگ زیندانی سزا درا

July 27, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئەمیرحوسێن فەلاحی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱، بە ١٨ مانگ زیندانی سزا درا

 دوو شەممە ۷/۲۷/٢٠٢٦

ئەمیرحوسێن فەلاحی، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٦ لە شاری کۆیەشت، لە پارێزگای لوڕستان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ١٨ مانگ زیندان سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سزای دادگای سەرەتاییی ئەمیرحوسێن فەلاحی ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ دوورخستنەوە (نەفی بەلد) بۆ شاری جاسک لە پارێزگای هورمۆزگان بووە، بەڵام لە قۆناغی پێداچوونەوەدا، سزای زیندانەکەی بۆ ١٨ مانگ کەم کراوەتەوە. سزای سەرەتایی لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆیەشتەوە دەرکراوە.

شایانی باسە ئەمیرحوسێن فەلاحی، هاووڵاتییەکی کورد، ڕۆژی ١/۱۱/ ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەرکردن، ڕۆژی ۳/۱٤/ ٢٠٢٦ بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی، تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگایی، ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا ٣١ ڕۆژ لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خورڕەمئاباد و ماوەیەکی دیکەشی لە بەندیخانەی ناوەندیی خورڕەمئاباد بەسەر بردووە. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرورەوە
هەواڵ
// Jul 17, 2026

بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرورەوە

بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خوێندنەوەی تەواو
ئێران ئەکبەر شێخمیری کە بە تۆمەتی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر مەحکوم بوو، لە زیندانی خۆڕم‌ئاباد لە سێدارە دا
هەواڵ
// Jul 16, 2026

منداڵێک لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و باوکیشی بریندارە
هەواڵ
// Jul 11, 2026

منداڵێک لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و باوکیشی بریندارە

منداڵێک لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و باوکیشی بریندارە

خوێندنەوەی تەواو
یاسر ڕێحانی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنۆرد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا