هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

عادل ڕەئیس قەنەواتی، هاووڵاتییەکی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی 1، بە ٩ مانگ زیندانی سزا درا.

July 27, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 عادل ڕەئیس قەنەواتی، هاووڵاتییەکی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی 1، بە ٩ مانگ زیندانی سزا درا.

ئاشخانە؛ عادل ڕەئیس قەنەواتی بە ٩ مانگ زیندان سزا درا

دووشەممە،۲۷/۷/٢٠٢٦

عادل ڕەئیس قەنەواتی، هاووڵاتییەکی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٥، لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری ئاشخانە لە پارێزگای خۆراسانی باکوورەوە بە ٩ مانگ زیندان سزا درا . لە هەمان کاتدا، دۆسیەیەکی دیکەی ناوبراو لە دادگای شۆڕش هێشتا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، عادل ڕەئیس قەنەواتی، کە پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای تاوانەکانی ئاشخانە بە تۆمەتی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی حکوومەت بە ٩ مانگ زیندانی سزا درا.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسیەیەکی دیکەی عادل ڕەئیس قەنەواتی لە دادگای شۆڕش هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی و فەرمی لەبارەی ئەم دۆسیەیەوە دەرنەچووە.

عادل ڕەئیس قەنەواتی لە ڕێکەوتی۱/۲٤/ ٢٠٢٦، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری یان بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێشکەش بکرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو لە ماوەی دوو مانگی دەستبەسەرکرانیدا، لە بەندیخانەی بۆجنۆرد و لە بەشی کەرەنتینەدا ڕاگیرا و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران، لە سەرەتایمانگی ٦ی ٢٠٢٦ بە دانانی بارمتەیەکی قورس، بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردن، ئازاد کرا

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرورەوە
هەواڵ
// Jul 17, 2026

بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرورەوە

بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خوێندنەوەی تەواو
ئێران ئەکبەر شێخمیری کە بە تۆمەتی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر مەحکوم بوو، لە زیندانی خۆڕم‌ئاباد لە سێدارە دا
هەواڵ
// Jul 16, 2026

منداڵێک لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و باوکیشی بریندارە
هەواڵ
// Jul 11, 2026

منداڵێک لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و باوکیشی بریندارە

منداڵێک لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و باوکیشی بریندارە

خوێندنەوەی تەواو
یاسر ڕێحانی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنۆرد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا