عەلی بەراتی، هاووڵاتییەکی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱، بە ٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی سزا درا.
بۆجنوورد؛ عەلی بەراتی، لاوێکی ٢٥ ساڵەی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱، بە ٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکوم کرا
عەلی بەراتی، لاوێکی ٢٥ ساڵەی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱/٢٠٢٦، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی شاری بۆجنوورد، بە سەرۆکایەتی دادوەر «لاجوەردی»، بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» و بەبێ دابینکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بە ٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندان سزا دراوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی بەراتی لە ۲/۸/ ٢٠٢٦، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بۆ دەستبەسەرکردنەکەی پێشکەش بکرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ناوبراو دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە لە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەکەی، لە ۲/۱٤/ ٢٠٢٦ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا، ئەم لاوە کوردە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیکردن بە خێزانەکەی بێبەش کراوە. هەروەها، لە تەواوی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی لە دادگا، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.
← پێشەوا چەمەنی دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا و لە ماوەی دەستبەسەریدا ئەشکەنجە دراوە
بابەتی داهاتووعادل ڕەئیس قەنەواتی، هاووڵاتییەکی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی 1، بە ٩ مانگ زیندانی سزا درا. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان