پێشەوا چەمەنی دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا و لە ماوەی دەستبەسەریدا ئەشکەنجە دراوە
بۆکان؛ پێشەوا چەمەنی دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەرکران و ئەشکەنجە و هەڕەشەلێکردن، ئازاد کرا
یەکشەممە، ۷/۲٦/ ٢٠٢٦
پێشەوا چەمەنی، چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان، دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ لێدان، ئەشکەنجە و هەڕەشەلێکردن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە گەیشتووەتە دەست ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە، ۲٥/۷/٢٠٢٦، پێشەوا چەمەنی دوای بانگهێشتکران و سەردانیکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەستبەسەر کراوە و دوو ڕۆژ دواتر، ڕۆژی دووشەممە، ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشەوا چەمەنی لە ماوەی دەستبەسەرییەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تووشی ئەشکەنجە و ئازارکردن بووە و هەروەها چەندین جار هەڕەشەی لێکراوە
← دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد کیوومەرس حەسەنبەیگی و بێخبەری لە چارەنووسی
بابەتی داهاتووعەلی بەراتی، هاووڵاتییەکی کوردی کرمانج و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱، بە ٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی سزا درا. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان