هەواڵی بەپەلە
سێدارە

ئێران سێ بەندکراوی لە زیندانەکانی تبرێز و زەنجان لە سێدارە دا

August 10, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئێران سێ بەندکراوی لە زیندانەکانی تبرێز و زەنجان لە سێدارە دا

دووشەممە ۱٠/۸/۲٠۲٦


ئێران سێ بەندکراوی لە زیندانەکانی تبرێز و زەنجان سێدارە کرد


دەسەڵاتەکانی ئێران لانی کەم سێ بەندکراویان لە زیندانە ناوەندییەکانی تبرێز و زەنجان لە سێدارە داوە. ئەوان ئەمڕۆڵڵا دووستی، حوجەت خەییات و یوسف باقەری بوون؛ دوو لەوانە، ئەمڕۆڵڵا دووستی و حوجەت خەییات، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و یوسف باقەری بە تۆمەتی «کوشتنی پێشوەختە پلان‌داڕێژراو» سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.


بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەمڕۆڵڵا دووستی، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی بەندەر عەباس و باوکی دوو منداڵ، لەگەڵ حوجەت خەییات، تەمەن ٥١ ساڵ، خەڵکی تبرێز و باوکی سێ منداڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ۸ی٢٠٢٦ لە زیندانی ناوەندیی تبرێز لە سێدارە دراون.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆڵڵا دووستی و حوجەت خەییات بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، بە ڕێکەوتی دوو و چوار ساڵ پێش ئێستا، دەستبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە سزای سێدارە سزا درابوون.


لە ڕوویەکی دیکەوە، یوسف باقەری، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی زەنجان، ڕۆژی شەممە ٨ی ۸ی ٢٠٢٦ لە زیندانی ناوەندیی زەنجان لە سێدارە دراون  . ئەو سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی «کوشتنی پێشوەختە پلان‌داڕێژراو» دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە سزای سێدارە سزا درابوو

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە