کامێران؛ حیسام عەبدینیا هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپادا بەندە و چارەنووسی نادیارە
سێشەممە، ٢٢ی ۹ی ٢٠٢٦
دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی حیسام عەبدینیا، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارەدا بەبێ چارەنووسێکی دیاریکراو ڕاگیراوە و لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێبەش کراوە. هاوسەرەکەی، ئارەزوو دەشتی، کە لەگەڵی دەستبەسەر کرابوو، دوای یەک ڕۆژ ئازاد کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ۹ی ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی بازاڕیان و کاسبکاران لە کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، حیسام عەبدینیا، خەڵکی گوندی «گازرخانی»، لەگەڵ هاوسەرەکەی ئارەزوو دەشتی، لە ماڵی بنەماڵەیی خۆیان و بێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئارەزوو دەشتی دوای یەک ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیدا، بە شێوەیەکی کاتی و وەک بارمتە، لە بەندیخانە ئازاد کراوە. بەڵام حیسام عەبدینیا، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە کامێراندا ڕاگیراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی حیسام عەبدینیا و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەبەردەست نییە.
← کوژرانی عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تەرمەکەی لە پیرانشار
بابەتی داهاتووکوژرانی محەممەدسدیق ئەوەڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان