هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە بەرەبەری مانگرتنی گشتی لە کوردستان

September 15, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە بەرەبەری مانگرتنی گشتی لە کوردستان

شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە بەرەبەری مانگرتنی گشتی لە کوردستان

سێشەممە، ۱٥ی۹ی۲٠۲٦

لە بەرەبەری چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و هاوکات لەگەڵ بانگەوازی «هاوپەیمانیی حیزبەکانی کوردستانی ئێران» بۆ مانگرتنی گشتی، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی سێشەممە ۱٥ی۹ هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد لە شاری شنۆ. تا ئێستا ناسنامەی پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی فەخرەدین ئیبراهیمی، قادر عەبدوڵڵاهی، سۆران بایزیدی، ڕەحیم ئەرشەدی و ڕەزا دەیان پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ۱٥ی۹ی۲٠۲٦، هێزە حکوومەتییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ و بەکارهێنانی توندوتیژی، چەندین گەنجیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ٥ کەس لە دەستبەسەرکراوان ئاشکرا بووە:

چوار کەس لە کاسبکاران و بازاڕییانی شنۆ بە ناوەکانی قادر عەبدوڵڵاهی، سۆران بایزیدی، ڕەحیم ئەرشەدی و ڕەزا دەیان، بە هاوڕێیەتیی فەخرەدین ئیبراهیمی (بەندکراوی سیاسیی پێشوو و کوڕی محییەدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسیی سێدارەدراوی کورد) دەستبەسەر کراون.

ئەم شەپۆلە لە دەستبەسەرکردنە ڕێگرییانەیە لە ڕاستای دروستکردنی کەشی ترس و تۆقاندن و سەپاندنی گوشار بۆ سەر کاسبکاران و بازاڕییان ئەنجام دراوە، تا ڕێگری لە پێکهاتنی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە۱٦ی۹ی۲٠۲٦. هاوپەیمانیی حیزبەکانی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی، داوای لە خەڵکی کوردستان کردبوو کە ڕۆژی چوارشەممە، ۱٦ی۹ی۲٠۲٦، هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی دەست بپێون و مان بگرن.

بەدواداچوونی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی دەستبەسەرکراوانی دیکە و زانینی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستییان بەردەوامە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 16, 2026

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

خوێندنەوەی تەواو
مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی حاسڵ فەقری، هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 15, 2026

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی حاسڵ فەقری، هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی حاسڵ فەقری، هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

خوێندنەوەی تەواو
قوروە؛ دەستبەسەرکرانی ڕەشید حیسامی لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە  لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 14, 2026

دەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران
بەندکردن
// Sep 13, 2026

دەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

دەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

خوێندنەوەی تەواو