مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی حاسڵ فەقری، هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی حاسڵ فەقری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
سێشەممە، ۱٥ی۹ی۲٠۲٦
حاسڵ فەقری، هاووڵاتییەکی تەمەن ۳۱ ساڵی کوردی خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکاندا بەبێ پێدانی هیچ فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە،۱٤ی۹ی۲٠۲٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی حاسڵ فەقری (خەڵکی گوندی «کەرێزەی شێخان» و دانیشتووی مەهاباد) و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەریان کرد.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
← قوروە؛ دەستبەسەرکرانی ڕەشید حیسامی لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتووشنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە بەرەبەری مانگرتنی گشتی لە کوردستان →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!