شنۆ؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکران و بێئاگایی لە چارەنووسی خالق خالیدی
شنۆ؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکران و بێئاگایی لە چارەنووسی خالق خالیدی
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی خالق خالیدی، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری شنۆ، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، خالق خالیدی، خەڵکی گوندی «بێژاوێ»ی سەر بە شاری شنۆ، لە کۆتاییەکانی مانگی ١٠ی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو لە دامەزراوە ئەمنییەتی و دەزگاکانی دادوەری، بەرپرسانی پەیوەندیدار هێشتا لە دانی هەر جۆرە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە خۆیان دەپارێزن.
ئەم هاووڵاتییەی کورد لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنیش لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژ بەو لەبەردەستدا نییە.
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان