شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی زاهید سەیدکەریمی، سەدرەدین ئیسماعیلزادە و کۆمار ڕۆیان لەلایەن ئیتڵاعاتی سوپا
شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی زاهید سەیدکەریمی، سەدرەدین ئیسماعیلزادە و کۆمار ڕۆیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهید سەیدکەریمی، سەدرەدین ئیسماعیلزادە و کۆمار ڕۆیان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ١١ی ٢٠٢٦، هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، کاتژمێر ٣ی بەیانی، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی زاهید سەیدکەریمی، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی گوندی «باب خاڵاوێ»ی سەر بە شاری شنۆ و دەستبەسەریان کردووە.
هەروەها، لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی سەدرەدین ئیسماعیلزادە، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی «شاوانە»ی سەر بە شاری شنۆ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی دەستبەسەر کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ئارایشگایەک لە شاری شنۆ و کۆمار ڕۆیانیان، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی هەژار ڕۆیان، کە زیندانییەکی سیاسیی پێشوویە، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە. هەروەها، دامەزراوە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە بە پرسیار و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان خۆیان بواردووە.
← ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بابەتی داهاتووشنۆ؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکران و بێئاگایی لە چارەنووسی خالق خالیدی →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان