هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

کامێران؛ پەیام حوسێنی، وەرزشوانی تەمەن ١٨ ساڵ، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر کرا.

July 29, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
کامێران؛ پەیام حوسێنی، وەرزشوانی تەمەن ١٨ ساڵ، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر کرا.

سێشەممە، ۷/۲۸/ ٢٠٢٦

پەیام حوسەینی، وەرزشوانی ١٨ ساڵە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی مانگی ۱٠ ی٢٠٢٥ لە شاری کامێران، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە، ۷/۲٥/٢٠٢٦، پەیام حوسەینی دوای بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کامێران گواسترایەوە.

پەیام حوسەینی پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کامێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، بە یەک ساڵ بەندکران و پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درابوو. ئەم حوکمە لە کاتێکدا دژی ئەو دەرچوو کە هێشتا تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بوو.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ۱٠ی ٢٠٢٥، کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی بنەماڵەکەی لە شاری کامێران دەستبەسەر کرابوو. ئەو دوای ٤١ ڕۆژ دەستبەسەرکردن، کە ٣٧ ڕۆژی لە ژووری تاکەکەسی بەسەر بردبوو، بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردن ئازاد کرابوو.

شایانی ئاماژەیە پەیام حوسەینی، وەرزشوانی ١٨ ساڵەی بواری کۆنگ‌فوو، خەڵکی گوندی «لۆنی سادات» و دانیشتووی شاری کامێران لە پارێزگای سنەیە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←