هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی خوێندکاری کورد، میلاد مروەتی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە.

July 29, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی خوێندکاری کورد، میلاد مروەتی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە.

چوارشەممە، ٢٩/۷/٢٠٢٦

میلاد مروەتی، خوێندکاری بەشی یاسا، خەڵکی مەهاباد و بەڕێوەبەری کتێبفرۆشیی «هێڤی»، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە۲۸/۷/٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری، میلاد مروەتییان لە شوێنی کارەکەی، لە کتێبفرۆشیی «هێڤی»، دەستبەسەر کردووە.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی میلاد مروەتی، شوێنی کارەکەشیان بە تەواوی پشکنین کردووە و دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە کەسییەکانی، لەوانە لاپتۆپ و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی میلاد مروەتی، دامەزراوەی دەستبەسەرکەر، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم خوێندکارەی زانکۆی ئازادی مەهاباد لەبەردەست نییە. هەروەها، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەو، تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026