لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، سزای لەسێدارەدانی فەرزاد سوحبانی، لاوێکی کوردی ژێر تەمەن، جێبەجێ کرا
بەیانی زووی چوارشەممە، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، سزای لەسێدارەدانی فەرزاد سوحبانی، لاوێکی کوردی ژێر تەمەن لە خەڵکی نەغەدە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. ئەو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست تاوانبار کرابوو و بڕیاری قیساسی بەسەردا درابوو.
بەپێی زانیاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، فەرزاد سوحبانی ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە بەندیخانەی نەغەدە بۆ زیندانی تاکەکەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانەکەی.
بەپێی هەمان زانیارییانە، فەرزاد نزیکەی سێ ساڵ پێشتر، کاتێک ١٦ ساڵ تەمەنی بوو، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیر کرا و دواتر دادوەریی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا دەرکرد.
فەرزاد سوحبانی، کوڕی فەرعان، خەڵکی گوندی گەردەقەیت لە سەر بە قەزای نەغەدە بوو.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە دەسەڵاتە فەرمییەکانی ئێران یان میدیای ناوخۆیی بە فەرمی هەواڵی جێبەجێکردنی ئەم حوکمەیان بڵاونەکردووەتەوە.
← مەهدی تەوەکولی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی، لەسەر ڕێگای مەریوان ـ بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران
بابەتی داهاتوومەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی خوێندکاری کورد، میلاد مروەتی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان