سێ زیندانی لە زیندانەکانی قزلحەسار و تایباد ئێعدام کران
سێ زیندانی، لە نێوانیاندا پیاوێکی بلوچ، لە دوو پەروەندی جیاوازدا لە زیندانەکانی قزلحەسار لە کەرەج و زیندانی ناوەندی تایباد ئێعدام کران. ئەوان پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و تێوەگڵانی ماددەی هۆشبەر بە سزای مەرگ محکوم کرابوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، نادر عابیل، پیاوێکی بلوچی ٤٠ ساڵە خەڵکی مەشهەد، لە زیندانی ناوەندی تایباد ئێعدام کرا.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان دا کە نادر عابیل چەند ساڵ پێشتر لە پەیوەندی بە پەروەندەیەکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو. دوای ئەوەی هاوتۆمەتییەکانی ئێعدام کران، دادگا بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرکرد و ئازاد کرا. بەڵام نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا، هێزەکانی سەربازی دووبارە ماڵەکەی داگیرکرد و بە هەمان پەروەندە دەستیان پێدا گرتەوە، و دواتر جارێکی تر بە سزای مەرگ محکوم کرا. ئەو ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی تەممووز لە زیندانی وەکیلئابادی مەشهەد بۆ زیندانی تایباد گوازرابوو بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی.
هەروەها، ئەحمەد تەباتەبایی زوارە، تەمەنی ٣٥ ساڵ، خەڵکی وەرامین، هاوسەردار و باوکی منداڵێکی ٦ ساڵە، لەگەڵ حەسەن خەلیلی، کە ئەویش هاوسەردار و باوکی دوو منداڵ بوو، لە هەمان ڕۆژدا لە زیندانی قزلحەساری کەرەج ئێعدام کران.
ئەحمەد تەباتەبایی زوارە سێ ساڵ لە زینداندا بوو، و حەسەن خەلیلیش چەندین ساڵ بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە دوو پەروەندی جیاوازدا لە زیندان مابوونەوە، پێش ئەوەی بە سزای مەرگ محکوم بکرێن.
تا ئێستا، هێشتا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن میدیای دەوڵەتی یان دەستگای دادوەریی ئێرانەوە دەربارەی ئەم ئێعدامنە بڵاونەکراوەتەوە.
← کامێران؛ پەیام حوسێنی، وەرزشوانی تەمەن ١٨ ساڵ، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر کرا.
بابەتی داهاتووسنووری مەریوان؛ مادێح کرمانی، کۆڵبەرێکی کورد، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوژرا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان