کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری، وەرزشکاری کورد و بەڕێوەبەری یانەیەکی لەشجوانی
محەممەد ناسری، وەرزشکاری کورد و بەڕێوەبەری یانەیەکی لەشجوانی لە شارۆچکەی هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای بانگکران و ئامادەبوونی لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٦، محەممەد ناسری دوای وەرگرتنی ئاگادارییەکی دادوەری و بە مەبەستی ئامادەبوون لە لقی ١٦ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان، سەردانی ئەم لقەی کرد و دوای ئامادەبوونی، دەستبەجێ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
لە ئاگادارییە دادوەرییەکەدا، تۆمەتی پاڵدراو دژی ئەم وەرزشکارە کوردە «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» ڕاگەیەنراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، دامەزراوەی بەرپرسی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی تەندروستیی محەممەد ناسری لەبەردەستدا نییە.
← بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بابەتی داهاتووسایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان