مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ئیدریس محەممەدزادە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ئیدریس محەممەدزادە بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ و یەک ڕۆژی بەندکران
ئیدریس محەممەدزادە، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، دوای بانگکران و ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا و بۆ بەجێهێنانی سزای ٥ ساڵ و یەک ڕۆژی بەندکران، کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ١٠ی ٢٠٢٦، ئیدریس محەممەدزادە دوای بانگکرانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە کرا.
ئیدریس محەممەدزادە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان» بە ٥ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران سزا درابوو. ئەم حوکمەش دوای ناردنی پەڕاوەکەی بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا، وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
شایانی باسە کە ئیدریس محەممەدزادە ڕۆژی ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٥، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، دەستبەسەر کرا و بۆ بازداشتگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازرایەوە. ناوبراو ماوەی ٤٥ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی و لەژێر لێپرسینەوەدا بەسەر برد و دواتر بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە.
ناوبراو سەرەنجام ڕۆژی ١٨ی ٨ی ٢٠٢٥، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیار تومانی، تا کاتی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
← قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بابەتی داهاتووبجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥ →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان