مەهاباد؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات شیرزاد پایانیانیان دەستبەسەر کرد.
پێنجشەممە، ٦/۸/٢٠٢٦
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شیرزاد پایانیانی، تەمەنی ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دوشەممە، ٣ی ۸ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خێزانی شیرزاد پایانیانی و، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بڕیار یان بەلگەیەکی دادوەری، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیەوە، بە هەرچەندە بنەماڵە و کەسوکارانی شیرزاد پایانیانی بەردەوام هەوڵیانداوە لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئاگاداربنەوە، بەڵام هێشتا ئەو هەوڵانە بێ ئاکام ماونەتەوە.
← مەریوان؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە گوندی «نێ»
بابەتی داهاتووبانە؛ حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان