هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەریوان؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە گوندی «نێ»

August 06, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 مەریوان؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە گوندی «نێ»

پێنجشەممە، ٦ی ۸ی٢٠٢٦


سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سامان خوسرەوی، هاوڕێ پەروازە و سارۆ ڕەوشەنی، خەڵکی گوندی «نێ» سەر بە شاری مەریوان، دوای هەڵکوتنی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکانیان، دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.


بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی پێنجشەممە، ٦ی ۸ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە چەندین ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتایە سەر گوندی «نێ» و، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیار یان بەلگەیەکی یاسایی، ئەم سێ هاووڵاتییەیان لە ماڵی بنەماڵەکانیان دەستبەسەر کرد.


تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان یان شوێنی ڕاگرتنیان بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی ڕاگرتنیان، هێشتا بێئاکام ماوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە