ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین مەحموودی
ڕامین مەحموودی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران، لە سێ ڕۆژ پێشترەوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕۆژی دووشەممە (٢٠/۷/۲٠۲٦)، ڕامین مەحموودی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئەڵک"ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە باری تەندروستیی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی (۱۱/۱٠/ ٢٠٢٥) بە بەکارهێنانی توندوتیژیی زۆر و لێدان لە کامیاران دەستبەسەرکرابوو و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنە گواستراوەتەوە.
هەروەها، پێشتریش لەلایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تۆمانی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
ڕامین مەحموودی بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیا بوانەوە لەو حیزبە، گەڕابووەوە بۆ زێدی خۆی.
تا کاتی دارشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
← کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری
بابەتی داهاتووکۆڵبەرێکی ١٨ ساڵە لە سنووری نۆدشە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان