کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری
لە بەردەوامیی تەقەکردنی ڕاستەوخۆ و ئامانجدار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەر کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. ناوبراو سەرەتا بریندار کراوە و پاشان بە لێدانی سێ فیشەک لە سەری، بە شێوەیەکی ناخهەژێن کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە (٢٢/۷/ ٢٠٢٦)، لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «بەلەجووک»ی سەر بە ناوچەی کۆتۆل لە شاری خۆی، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
هێزەکانی ئێران سەرەتا بێ ئاگاداریی پێشوەختە تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا ڕەسوول قەڵەندەری بریندار بووە. هێزەکانی هەنگی سنووری دوای برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە چوونەتە سەر سەری و لە کاتێکدا ناوبراو بریندار و بێبەرگری لەسەر زەوی کەوتبوو، بە دەستڕێژی ٣ گوللە بۆ سەری، کوشتوویانە.
ڕەسوول قەڵەندەری تەمەنی تەنیا ٢١ ساڵ بوو؛ ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵی ٣ ساڵان و ٥ مانگان بوو کە بۆ دابینکردنی کەمترین بژێویی ژیانی بنەماڵەکەی پەنای بۆ کۆڵبەری بردبوو.
← ؛ شیوا زارعی چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی کورد سزای پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا
بابەتی داهاتووڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین مەحموودی →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان