ڕاپۆرتێک لە دوایین دۆخی عەلی قشلاقی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرد
شەممە، ١/٨/٢٠٢٦
عەلی قشلاقی، لاوی ١٩ ساڵەی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٥، لە کۆتایی مانگی ٦ی ٢٠٢٦ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانی خۆی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرد و تا ئێستا لەو بەندیخانەیە دەستبەسەرە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، عەلی قشلاقی پێشتر لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی شاری بجنۆرد، بە سەرۆکایەتیی دادوەر «سادق ڕەفیعی»، بە سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران سزا درابوو. لە کۆتایی مانگی ٦ی ئەمساڵەوە، جێبەجێکردنی ئەو سزایەی لە بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرد دەست پێ کردووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دادگای شۆڕشی بجنۆرد سەرەتا بە تۆمەتەکانی «کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی نەتەوەیی» و «پڕوپاگەندە دژی نیزام»، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاندبوو کە دوو ساڵ و شەش مانگی هەڵپەسێردراو بوو. دوای ملکەچبوون بە بڕیاری دادگا، ئەم سزایە بۆ سێ ساڵ و شەش مانگ کەم کرایەوە کە یەک ساڵی هەڵپەسێردراو بوو و لە کۆتاییدا دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی لێ جێبەجێ دەکرێت.
شایانی ئاماژەیە کە عەلی قشلاقی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥/١/٢٠٢٦، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا. دوای یەک مانگ دەستبەسەرکردن، لە سەرەتای مانگی ۲ی٢٠٢٦ بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرایەوە.
ئەم لاوە کوردە لە تەواوی ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی و مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
← سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی مۆنا مەلەکی و نادیاریی چارەنووسی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە.
بابەتی داهاتووجێبەجێکردنی سزای سێدارەی عەلیجان گەراوەند دوای ۱۷ ساڵ زیندانی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان