جێبەجێکردنی سزای سێدارەی عەلیجان گەراوەند دوای ۱۷ ساڵ زیندانی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج
شەممە ۱/۸/٢٠٢٦
سزای سێدارەی عەلیجان گەراوەند، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری کۆیەشت، دوای ١٧ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانیی پێنجشەممە، ٣٠/۷/ ٢٠٢٦، عەلیجان گەراوەند، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی گوندی «قیبلە» سەر بە شاری کۆیەشت، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لە سێدارە درا.
عەلیجان گەراوەند ١٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە سزای سێدارە مەحکووم کرابوو.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هێشتا هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لەلایەن میدیای فەرمیی ئێران یان ئەو ناوەندانەی پەیوەندییان بە دەزگای دادوەرییەوە هەیە، بڵاونەکراوەتەوە.
← ڕاپۆرتێک لە دوایین دۆخی عەلی قشلاقی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرد
بابەتی داهاتوودەڕەشار؛ دەستبەسەرکردنی ماهان سەیفی، گەنجێکی ١٨ ساڵەی کورد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان