بۆجنوورد؛ مستەفا عەلیپوور، هاووڵاتییەکی کوردی کرمانج کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ۱ بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی سزا درا.
یەکشەممە، ٢/۸/٢٠٢٦
بۆجنوورد؛ مستەفا عەلیپوور، هاووڵاتییەکی کوردی کرمانجی ٣٢ ساڵە و خەڵکی شاری بۆجنوورد، کە لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ساڵی ٢٠٢٥دا بە زیاتر لە ١٠٠ فیشەکی ساچمەیی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو، لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلاب و دادگای کەیفەریی بۆجنووردەوە، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، کۆی گشتی ٤ ساڵ و ٢ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی زانیاریی بەدەستهاتوو، لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی بۆجنوورد بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئیزانلوو»، مستەفا عەلیپووری بە تۆمەتی «پرۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» و «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران سزا دراوە. ئەم بڕیارە لە ٢٣/۷/٢٠٢٦ بە شێوەی زارەکی پێی ڕاگەیەندرا.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دادگاییەکە تەنها لە یەک دانیشتنی ئانلاینی ١٥ خولەکیدا بەڕێوە چووە، لە کاتێکدا مستەفا عەلیپوور لە کاتی دەستبەسەرکردنی لە ١٦ی مانگی ۱ی٢٠٢٦دا، لە مافی هەبوونی پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوو.
لە هەمان کاتدا، لقی ١٠٤ی دادگای کەیفەریی بۆجنووردیش ناوبراوی بە تۆمەتی «تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی» بە ٨ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی سزا دراوە. ئەم بڕیارەش لە ١٧ی ۷ی٢٠٢٦ پێی ڕاگەیەندرا.
بەپێی هەمان سەرچاوە، دادگا مافی هەڵبژاردنی پارێزەری سەربەخۆی لە مستەفا عەلیپوور سەندووەتەوە و فشاری خستووەتە سەری تا تەنها لە نێوان پارێزەرانی پەسەندکراوی دەسەڵاتدا یەکێک هەڵبژێرێت، بەڵام ناوبراو بەهۆی ئەم سنووردارکردنەوە، لە وەرگرتنی هەر پارێزەرێک خۆی پاراستووە.
مستەفا عەلیپوور نزیکەی مانگێک دوای برینداربوونی، لە ١٠ی ۱ی٢٠٢٦، لەلایەن هێزەکانی ئاگاهیی بۆجنووردەوە بێ هیچ بڕیاری یاساییەک دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەردا مانەوە، لە ١٨ی۲ی٢٠٢٦ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو لە ٩ی۱۲ی ٢٠٢٥، لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا، بە فیشەکی ساچمەیی هێزەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو. بەهۆی ترسی دەستبەسەرکردن، نەیتوانی سەردانی نەخۆشخانە بکات و تەنها بە یارمەتیی پزیشکێک زیاتر لە ٧٠ ساچمە لە جەستەی دەرهێنران. هێشتا ژمارەیەک ساچمە لە جەستەیدا ماونەتەوە و بوونەتە هۆی ئازار و کێشەی بەردەوامی تەندروستی.
مستەفا عەلیپوور، کوڕی فەرەیدوون، تەمەنی ٣٢ ساڵە، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.
← جێبەجێکردنی سزای سێدارەی عەلیجان گەراوەند دوای ۱۷ ساڵ زیندانی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج
بابەتی داهاتوودەڕەشار؛ دەستبەسەرکردنی ماهان سەیفی، گەنجێکی ١٨ ساڵەی کورد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان