سوپاى پاسداران ئەم کوڕ و باوکەی (عبدللە رسول ،خدر عبدللە)بە ۱٥٠ سەر ئاژەڵەوە ڕفاندووە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی هەڵشۆی سەر بە قەزای قەڵادزێ، هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران بەزەبری تەقە باوك و كوڕێكی ئاژەڵداریان لەگەڵ 150 سەر مەڕوماڵات دەستگیر كرد. بەپێی وتەی كەسوکاریان، هێزەكانی ئێران چەند كیلۆمەترێك سنووریان بەزاندووە و هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی كوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدوڵڵا ڕەسوڵ و خدر عەبدوڵڵا، كە كوڕ و باوكن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری ئاوی سپی لە كۆێستانەكانی ناحیەی هەڵشۆی پشدەر خەریكی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیان بوون. لەو كاتەدا هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لێ كردوون، شوانێك كە لەگەڵیان بووە توانیویەتی هەڵبێت و ڕزگاری بێت، بەڵام باوك و كوڕەكە
دەستگیر كراون و دەست بەسەر 150 سەر مەڕوماڵاتەكەشیاندا گیراوە.
ئێستا كەسوکاریان لەگەڵ پاسەوانی سنووری هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە لە هەوڵی چڕدان بۆ ئازادکردنیان.
لێدوانی فەرمی: كەسوکاری ئاژەڵدارەكان:ئەو شوێنەی باوك و كوڕەكەی لێ دەستگیر كراوە سنووری هەرێمی كوردستانە و لە دێرزەمانەوە خانوو و هەوارگەی ئاژەڵدارانی لێیە. پاسەوانی سنووری ئێران نزیكەی چوار بۆ پێنج كیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی كوردستان و دەستگیریان كردوون.
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان