هەواڵی بەپەلە
زیندان

بجنۆرد؛ بێهرووز ئیزانلو و کچە ١٦ ساڵەکەی، زێنەب ئیزانلو، بە سزای بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارە سزا دران.

July 30, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 بجنۆرد؛ بێهرووز ئیزانلو و کچە ١٦ ساڵەکەی، زێنەب ئیزانلو، بە سزای بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارە سزا دران.

پێنجشەممە، ۳٠/۷/۲٠۲٦


بێهرووز ئیزانلو، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەنی ٤٣ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٥، لەگەڵ کچە ١٦ ساڵەکەی، زەینەب ئیزانلو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی لە شاری بجنۆرد بە کۆی گشتی ٥ ساڵ و ٣ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران، ٨٠ لێدانی قامچی و پێبژاردنی ٨٠ ملیۆن تمەن سزا دران.


بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم بڕیارانە لەم دواییانەدا لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی دووی بجنۆرد دەرکراون و بە هەردوو هاووڵاتییەکە ڕاگەیەندراون. وردەکاریی دۆسیە، تۆمەتەکان و ڕەوتی دادگاییکردنیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:


لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی دووی بجنۆرد، بێهرووز ئیزانلوی بە تۆمەتەکانی «یاخیبوون بەرامبەر هێزە نیزامیەکان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکدا» و «تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان» بە ٤ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران، ٨٠ لێدانی قامچی و پێبژاردنی ٨٠ ملیۆن تمەن سزا داوە. هەروەها، لە هەمان دۆسیەدا، کچە ١٦ ساڵەکەی، زەینەب ئیزانلو، بە ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران سزا دراوە.


هەردوو باوک و کچەکە لە ٤ی مانگی۱ی۲٠۲٥، دوای هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ ماڵی تایبەتییان لە شاری بجنۆرد و بەبێ پێشاندانی بڕیاری دادوەری، دەستبەسەر کران. بێهرووز ئیزانلو دوای ماوەیەک لە بەندیخانەی بجنۆرد، بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەن ئازاد کرا، زەینەب ئیزانلوش کەمێک دواتر بە بڕیاری بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرایەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە