جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانی فەرزاد ئەحمەدپوور، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی جەیرۆفت
یەکشەممە ۱۳ی۹ی۲٠۲٦
سزای سێدارەدانی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سەقز بە ناوەی فەرزاد ئەحمەدپوور، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە «مادەی هۆشبەر» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی جەیرۆفت لە پارێزگای کەرمان جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۳ی۹ی۲٠۲٦، سزای سێدارەدانی فەرزاد ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی جەیرۆفت بەڕێوە چوو.
بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
بنەماڵەی ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێشتر دوا دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵیدا ئەنجام دابوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.
← سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئاسۆ عەلائەدینی
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!