هەواڵی بەپەلە
کۆڵبەران

بانە؛ حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

August 06, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بانە؛ حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

پێنجشەممە، ٦ی۸ی ٢٠٢٦


بانە؛ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو


حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ۸ی٢٠٢٦، حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت، سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.


بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم کۆڵبەرە باوکی سێ منداڵە و دوای گواستنەوەی سەرەتایی بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە بانە، بەهۆی قورسیی برینەکانی و خراپیی باری تەندروستییەکەیەوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە